![]() |
![]() |
![]() |
الإهداءات |
|
|
|
![]() |
|
|
|
|
|
||||||||
|
|
|
| ^^ ألقسم ألكردي والتركمآنــــي ألعـــــام ^^ يختص هذا ألقسم بألقوميات الكرديه والقوميه التركمانية من مواضيع عامه شاملة |
![]() |
|
|
![]() |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
#1
|
||||||||
|
||||||||
|
بەرەو وەرزي بەهار و نەورۆز ڕێگەمان گرتووە، لەم وەرزەدا گوڵەكان دەگەشێنەوە و ڕەنگەكان درەوشاوە دەبن، كچاني كورديش وەك خونچەكان لەناو خانە زێڕينەكەيان دێنە دەرەوە و ئەمەش بەخۆيان و كراسە كورديە جوانەكانيان، لەو وەرزەدا جواني كراسي كوردي زياتر دەردەكەوێ و ڕەنگي ئەو كراسانە خۆيان دەگونجێنن لەگەڵ ڕەنگي گوڵ و گيا سەوزەكاني بەهار، هەر ڕەنگێكي كراوە و جوان، هەمان جواني بەهار گەشاوەتر دەكات.
بۆ ئەو وەرزە پێشبيني دەكرێ لەلايەن چەند ديزاينەرێكي جلوبەرگەوە، كە جلي كوردي لەدوو ڕەنگي پێكهاتوو مۆدەي دەبێ، ئەمەش تەنيا ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە. هەندێك لەڕەنگەكان دەتوانن گونجانێكي پڕ مانا بەيەكتر بگەيەنن، ئەمەش دەبێ لەسەرەتادا ئەو ڕەنگە هاوشێوە و ديمەني يەكتر بن، يەكێك لەو دوو ڕەنگانەي كە مۆدەي ئەو وەرزەي بەهارە، بريتييە لەكراسي كوردي لەڕەنگي (سوور و ڕەش)، بەهۆي بووني پێوەندييەكي ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەو دوو ڕەنگە، دەكرێ نەخشێكي جوان و لێكدراوي نێوان ڕەش و سوور دابين بكەين لەكراسێكي كوردي، ئەوەش لەڕێگەي هەڵبژاردني ڕەنگي ئێلەگ لەڕەش و يان ڕەنگي پشتێن ڕەش بێ، ياخود دەسماڵەكاني سەر دەستەكان لەڕەنگي ڕەش بێ و كراسەكەش لەڕەنگي سوورێكي تاريك بێ، ئەوەش گەورەترين جواني دروست دەكات، كە ئەو بەرهەمە يەكێكە لەكراسەكاني خانمە ديزاينەري كورد (نيشا) لەوڵاتي سويد. ![]()
|
|
|
#2 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
¬ قروب المتقاعدين الاداريين ✿
|
يعطيك الف الف عافيه
موضوع رااائع وجهود أروع ننتظر مزيدكم بشوووق
|
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||